سەدر داوا لە باڵیۆزانی وڵاتان دەكا دەستوەردان لە پێكهێنانی حكومەتی عێراقیدا نەكەن
  2021-10-11       436       

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر، كە بەپێی ئەنجامەكانی كۆمسیۆن هاوپەیمانییەكەی زۆرترین كورسی پەرلەمانی هێناوە، رایگەیاند، كوتلەی سەدر گەورەترین كوتلەی پەرلەمانییەو كاردەكەن بۆ بەرزكردنەوەی  بەهای دیناری عێراقی و داواش لە باڵیۆزخانەی وڵاتان دەكات كە دەستوەردان لە پێكهێنانی حكومەتدا نەكەن.

ئاوێنە: موقتەدا سەدر، ئەمڕۆ دوشەممە، دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەرامییەكانی هەڵبژاردن لەلایەن كۆمسیۆنەوە، لە پەیامێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئێمە گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی عێراقین.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن، كوتلەكەی سەدر 73 كوسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە كە بەوەش بە پلەی یەكەم دێت.

سەدر جەختی كردەوە كە لە ئەمڕۆ بەدواوە لە عێراق "گەندەڵ و گەندەڵكاران جێیان نابێتەوە."

هەروەها وتیشی، پێشوازیی لە سەرجەم باڵیۆزخانەكانی وڵاتان دەكەن بەو مەرجەی دەستوەردان لەكاروباری عێراق و پێكهێنانی حكومەتدا نەكەن.

هەروەك لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا جەختی كردەوە كە دەبێت چەك تەنها بەدەست دەوڵەتەوە بێت و لەدەرەوەی ئەوە قەدەغە بكرێت.

هەروەها وتیشی، كاردەكەین بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دیناری عێراقی و وتیشی"نەوت گەل بۆ گەلەو بەهای دینار وا لێدەكەین پێ بەپێ بگاتە هاوشانی دراوە جیهانییەكان."

جەختیشی كردەوە كە سزای هەمو گەندەڵكارێك دەدەن هەر كەسێك بێت. وتیشی"ئەگەر ناچاربین بە خوێنمان گەندەڵی لەناودەبەین."


زۆرترین بینراو
بەهۆی جلە كوردییەكانییەوە، سەرۆكی یانەی دهۆك لە ئامەد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە دەستگیركرا
مەلا بەختیار: مەترسی هەرە گەورە ئەوەیە كە یەكێتی و پارتی لەناو دەوڵەتانی ئیقلیمیدا سەرەتاتكێیانە
دوای شەش مانگ لە كوژرانی، سزای لەسێدارەدان بۆ ژن و برایەكی كارمەندێكی ئاسایشی بەردەڕەش دەرچو
مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دوادەکەوێت
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا یاسای ژینا (مەهسا)ی پەسەندکرد
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ وانەبێژێکی دیکەی زمانی کوردی 11 ساڵ زیندانی ده‌كرێت
مه‌ریوان قه‌ره‌نی‌: ناكرێ رێككه‌وتنه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق له‌باره‌ی مووچه‌ بكرێته‌ قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك لایه‌ن
پلاسخارت لە "گەندەڵی لەناو فەرمانبەرەکانیدا" خۆی دەرباز دەکات؛ داوای لێکۆڵینەوە ده‌كرێت
کۆمسیۆن ژمارەی بنکەو ناوەندەکانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد
راوێژكاری سەربازیی سەرۆكی هەرێم ئەگەری روبەڕوبونەوەی عێراق لەگەڵ پە*كە*كە لە قەندیل بەدور دەزانێت
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×