کەتیبەکانی حزبوڵا ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕەتدەکاتەوە
  2021-10-12       392       
کەتیبەکانی حزبوڵا ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕەتدەکاتەوە و داوا لە حەشدی دەکات خۆی ئامادە بکات بۆ بەرگری لە خۆی و ناڕەزایەتی دەربڕین دژی ئەنجامەکان.

ئاوێنە: لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە، جیاواز لە ڕەوتی سەدر بەشێک لە لایەنە شیعییەکانی وەک عەسائیب و فەتح و چەند لایەنیکی دیکە کورسییەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەبو عەلی عەسکەری، وتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵا ڕایگەیاند، "ئەوەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقدا ڕوویدا گەورەترین ساختەکاری بوو بەرامبەر گەلی عێراق کرا."

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە حەشدی شەعبی خۆی ئامادە بکات بۆ بەرگریکردن لە خۆی."

هاوکات عەسکەری داوای لە هادی عامری، عەمار حەکیم، فالح فەیاز و حوسین موئنیس کردووە، نەچنە ژێر باری قبوڵکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و ڕەتیبکەنەوە.

لایەنە ناڕازییەکان دژی ئەنجامەکان سکاڵایان لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە و چاوەڕوانی وەڵامی کۆمسیۆنن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دەنگەکانی ئەو لایەنانە نزیکن لەیەکەوە، بەڵام بەهۆی جیاوازی بازنەکان لەم هەڵبژاردنەدا دەنگی ئەو لایەنانە پەرتەوازە بووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×