2021-10-12   724     
بەهۆی ناڕه‌زاییان له‌ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، ژماره‌یه‌ك له‌گروپه توندڕه‌وه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی هه‌واڵی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌و گروپانه كه به "به‌ره‌ی به‌رگری" ناسراون، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و له‌و بڕیاره نزیكبونه‌ته‌وه كه باری نائاسایی له‌به‌غداو چه‌ند شارێكی دیكه‌ی عێراق رابگه‌یه‌نن.
ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه له‌ئێستادا حزبه شیعه‌كان و گروپه‌كانی به‌ره‌ی به‌رگری له‌كۆبونه‌وه‌دان‌و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتودا وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییان بۆ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، باری نائاسایی رابگه‌یه‌نن.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، دوای ته‌واوبونی كۆبونه‌وه‌كه‌یان، ئه‌و لایه‌نانه داوا له‌كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن ده‌نگی ناو سندوقه‌كان به‌ده‌ست بژمێرێته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ربڕی‌و رایگه‌یاند، "ئه‌نجامه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌هه‌مو جۆرێك ره‌تده‌یكه‌نه‌وه‌و قبوڵی ناكه‌ین".
هۆشداریشیدا له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و وتی، "به‌هه‌مو هێزێكی خۆمانه‌وه به‌رگری له‌ده‌نگی كاندید‌و ده‌نگده‌رانمان ده‌كه‌ین".
لێدوانه‌كه‌ی هادی عامری دوای ئه‌وه دێت كه پێشتر ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری، به‌رپرسی ئاسایشی لیواكانی حزبوڵای عێراق رایگه‌یاندبو، "ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، رێژه‌ی كورسیه‌كان بۆ زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت به‌ره‌ی به‌رگری كه‌مبۆته‌وه."
باسی له‌وه‌شكرد، "ناڕه‌زایه‌تی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نین‌و قبوڵیان ناكه‌ین، هه‌مو ڕێوشوێنێكی پێویستیش ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ده‌ستكاریكردنی ده‌نگی ده‌نگده‌ران".