عەبادی: كۆمسیۆن متمانەی لەدەستداوە
  2021-10-13       656       

سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر ڕایدەگەیەنێت، كۆمسیۆن متمانەی لەدەستداوە، دەشڵێت ئەو هەڵەیەی كەڕوویداوە پێویستە تا ڕۆژ دەبێتەوە ڕاستبكرێتەوە.

ئاوێنه‌: حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر لە تویتێكدا كە لەهەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە دەڵێت، “كاتێك خۆپیشاندانی تشرین لە ساڵی 2019 ڕوویدا، یەكەمین داواكارییان ئەوەبوو كە هەڵبژاردنێكی پاك و دوور لە ساختەكاریی ئەنجام بدرێت تاوەكو متمانە بۆ وڵات بگەڕێتەوە”.

دەشڵێت، “بەڵام ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن لەلایەن كۆمسیۆنەوە متمانەی هاوڵاتییانی بە كۆمسیۆن نەهێشت”.

عەبادی لە كۆتایی تویتەكەیدا دەڵێت، “عاقڵ ئەو كەسیە كە نەهێڵێت ڕۆژ بووەوە هەڵەكەی ڕاستبكاتەوە”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ كۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگی زیاتر لە سێ هەزار سندوق بەشێوەی دەستی ڕاگەیاند و بەپێی ئەنجامەكان گۆڕانكاریی بەسەر ڕێژەی كورسی لایەنەكاندا هاتووە، بەجۆرێك كورسییەكانی سەدر كەمیكردووە و لیستەكانی سەر بەحەشدی شەعبیش زیادیانكردووە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×