كۆمسیۆن تا 20 ڕۆژی دیكە ئەنجامی كۆتایی ڕاناگەیەنێت
  2021-10-13       454       

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، تاوەكو 20 ڕۆژی دیكە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاناگەیەندرێت.

ئاوێنه‌: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ میدیا عێراقییەكانی ئاشكراكردووە، ئەگەر هەیە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن گۆڕانکاریی بەسەردابێت و دوای 20 ڕۆژی دیکە ئەنجامی کۆتایی ڕابگەیەندرێت.

ڕوونیشیكردووەتەوە، لە دوێنێ سێشەممەوە دەرگای پێشکەشکردنی تانە لە ئەنجامەکان کراوەتەوە.

قسەی نوێی كۆمسیۆن بۆ وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن دوای ئەوە دێت كە دەستكراوە بە ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان و ژمارەی كورسیی چەند لایەنێك گۆڕانكاریی بەسەردا هات، بەتایبەت زیاتربوونی كورسیی لایەنەكانی سەر بە حەشدی شەعبی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×