نرخی بەنزین به‌رزبویه‌وه‌
  2021-10-13       680       

ماوەی چەند ڕۆژێكە جارێكی تر نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان ڕووی لە هەڵكشان كرد و نرخی هەرلیترێك لە ٧٧٥ دینارەوە بۆ ٨٠٠ دینار بەرزبویەوە، ئەمەش هاوڵاتیانی نیگەران كردووە و حكومەت بە هۆكاری گرانبونی بەنزین دەزانن.

ئاوێنه‌: لە شاری سلێمانیك لە ئێستادا نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ ٨٠٠ دینارە، ئەمە لە کاتێکدایە چەند ڕۆژ پێش ئێستا، نرخی یەک لیتر تەنها ٧٧٥ دیناربوو، بۆ هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ ٢٥ دینار گرانتر بووە.

لەوبارەیەوەك   سۆران ئیبراهیم شۆفێری تەکسی سەبارەت بە گرانبوون و خراپی کوالێتی بەنزین ده‌ڵێت: هۆکاری سەرەکی گران بوونی بەنزین حکوومەتە، چوونکە هەرێم بە عێراقی دەفرۆشێت بە ٤٥٠ دینار، بۆ ناوخۆش دەیفرۆشنەوە بە ٨٠٠ دینار، بەنزین زۆرە، حکوومەت خۆی گرانی کردووە چوونکە نیوەی بەنزینخانەکان هین خۆیانە.

ئاماژەی بەوەشکرد پێشووتر ئەگەر بایی نۆ هەزار بەنزینی  کڕیبێت، ئێستا هەمان بڕ بە ٢٠.٠٠٠ دەکڕێت و کرێ سەر نشینیش هەر وەک خۆیەتی، سەرباری گرانیەکەی، جۆر و کوالێتی بەنزینەکە زۆر زۆر خراپە. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×