مەسرور بارزانی: کازمی بڕیاریدا هەمو دەستگیرکراوەکانی کەرکوک ئازاد بکات
  2021-10-13       181       

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و گفتوگۆیان کرد دەربارەی بارودۆخی شاری کەرکوک کە لە دوای سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن، لە لایەن هەندێک کەسەوە، هەوڵی نانەوەی پشێوی درا بە ئامانجی شێواندنی سەرکەوتنی پرۆسەی دەنگدان.

ئاوێنه‌: نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی شاری کەرکوک کرا کە لە دوای سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن، لە لایەن هەندێک کەسەوە، هەوڵی نانەوەی پشێوی درا 
ئاماژە بەوەشکراوە، لە پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی شاری کەرکوک کرا کە لە دوای سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن، لە لایەن هەندێک کەسەوە، هەوڵی نانەوەی پشێوی درا بە ئامانجی شێواندنی سەرکەوتنی پرۆسەی دەنگدان .
 
لەراگەیەنراوەکەدا هاتوە، "سەرۆکی حکومەت و سەرۆک وەزیران، هاوڕابون لە سەر ئەوەی نابێت ڕێگە بە هیچ کەس ولایەنێک بدرێت، کە ئاژاوە و پشێوی دروست بكەن و زیان بە دانیشتوان و موڵک و ماڵی گشتی بگات، بۆیە پێویستە بە زوترین کات، کۆتایی بەو دۆخە ئەمنییە نەخوازراوە بهێنرێت کە لە کەرکووک دروستکراوە". 

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکردوە، "سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، بڕیاریدا، هەمو دەستگیرکراوەکانی کەرکوک ئازاد بکات".


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×