به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆمبێكی چێندراو به‌ كاروانێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ته‌قییه‌وه
  2021-10-13       120       

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆمبێكی چێندراو به‌ كاروانێكی لۆجستیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ته‌قییه‌وه‌ و سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن كه‌ زیانی گیانیی نه‌بووه‌.

ئاوێنه‌: سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ سنوری پارێزگای به‌سره‌ی باشوری عێراق بۆ مبێكی چێندراو به‌ كاروانه‌ لۆجستییه‌كه‌ی ئه‌مریكاد ته‌قیوه‌ته‌وه‌ كه‌ كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی هه‌ڵگرتبوو.

هێرشی سه‌ر كاروانه‌ لۆجستییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ناوبه‌ناو رووده‌ده‌ن، به‌ڵام له‌دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق كه‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كه‌ی مشتومڕی له‌ناو لایه‌نه‌ شیعه‌كانی هاوپه‌یمانی ئێراندا ناوه‌ته‌وه‌ و لێ ناڕازین، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م هێرشه‌ بكرێته‌سه‌ر كاروانه‌ لۆجستییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×