ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: گیانلەدەستدان هەڵكشا
  2021-10-13       581       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەزارو 99 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە هەڵكشاوە بەشێوەیەك كە 26 توشبوی دیكە گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 17 هەزارو 13 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا كەمتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك هەزارو 99 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزارو 805 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا هەڵكشاوەو 26 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 8 لە هەولێر، 7 لە سلێمانی، 7 لە دهۆك، 3 لە گەرمیان، 1 لە راپەڕین.

دەقی راگەیەندراوەكە:


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×