ئەندامێكی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رەتیدەكاتەوە پێشنیاری كردبێت بزوتنەوەكەیان كۆتایی پێ بێت و لەگەڵ یەكێتی یەكبگرێتەوە.
ئاوێنە: ئاسۆ رەحیم، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە رونكردنەوەیەكدا وتویەتی"ئێمە سەر لەبەری ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە بەدرۆ دەخەینەوە پێمان وایە ئەمە دەستێکی تێکدەرە لە ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان."
رونكردنەوەكەی ئاسۆ رەحیم، بەرلەوە هات كە ئێوارەی ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاریاندا بە دەستلەكاركێشانەوەیان.