عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری رایگەیاند، كه‌می به‌شداریكردنی هاوڵاتییان
له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و بایكۆتكردنی، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هاوڵاتییانی هه‌رێمە
دژبە قۆرخكاری و گه‌نده‌ڵی.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/10/2021 عه‌لی
باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر،
پێشوازی كرد له هاكان كاراچای، سه‌ركونسوڵی گشتیی كۆماری توركیا له هه‌رێمی
كوردستان.
بەپێی راگەیەندراوەكە "لە دیدارێكدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكان‌و دۆخی
هەرێمی كوردستان‌و عێڕاق قسه‌و باسی له‌باره‌یه‌وه كرا‌و، پرسی به‌ڕێوه‌چونی پڕۆسەی
هەڵبژاردنی كاندیدان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌و، ڕێژه‌ی به‌شداریی هاوڵاتییان له
عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی، تاوتوێ كرا‌و، تیشک خرایە سه‌ر ئه‌و
گزی‌و ساخته‌كارییانه‌ی كه به به‌رنامه بۆ داڕێژراوی له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان
ئه‌نجام دراون‌و ده‌نگی هاوڵاتییان ده‌ستكاری كراوه."
له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی باپیر به وه‌فدی میوانی ڕاگه‌یاند"كه‌می به‌شداریی
كردنی هاوڵاتییان له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و بایكۆت كردنی، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانه دژی قۆرخكاریی‌و گه‌نده‌ڵیی‌و پێشكه‌ش نه‌كردنی
خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست."
هاوكات په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و عێڕاق له‌گه‌ڵ توركیا تاوتوێ
كران‌و، هه‌ردولا خواستیان بۆ بره‌ودان له‌هه‌مو بواره‌كانی په‌یوه‌ندیی دوپات
كرده‌وه‌و، سه‌ركونسوڵی گشتیی توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه وڵاتی
توركیا هه‌میشه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ له‌پێناو سه‌قامگیریی دۆخیی سیاسیی له‌عێڕاق‌و
هه‌رێمی كوردستان.