وتەبێژی سەدر: ناکۆکی نێوان هێزە شیعیەکان ناگاتە دەستبردن بۆ چەک
  2021-10-13       614       

وتەبێژی رەسمی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئاماژە بەوە دەکات، ئەو ئەنجامەی لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا بەدەستیانهێناوە، چاوەڕوانکراو بوە، جەخت لەوەشدەکاتەوە ناکۆکی نێوان هێزە شیعیەکان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن، ناگاتە پێکدادان و دەستبردن بۆ چەک.

ئاوێنە: سەڵاح عوبەیدی، وتەبێژی موقتەدا سەدر، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا رایگەیاند، "چاوەڕێی باشترمان دەکرد لەو ئەنجامەی بەدەستمانهێناوە، ئێستاش هەندێک لە کاندیدەکانمان هەست دەکەن وردی نەبوە لە ژماردنی دەنگەکاندا، بۆیە تانەو سکاڵایان پێشکەشی کۆمیسیۆن کردوەو چاوەڕێی ڕێوشوێنی یاسایین."

جەختیکردەوە"ئەو کورسیانەی ڕەوتی سەدر بەدەستیهێناون، بۆ ڕەوتەکەو هەمو کوتلەکانی تریش، چاوەڕوانکراوبون، هەست دەکەین ئەنجامەکە باشبو."

لەبارەی ڕەتکردنەوەی ئەنجاەكانی هەڵبژاردن لەلایەن بەشێک لە هێزە شیعیەکانەوە، وتەبێژەکەی موقتەدا سەدر، وتی"ئەو هێزانەی سەرکەوتونەبون لەم هەڵبژاردنەدا، بەهەمان ڕێگەی هەڵبژاردنەکانی تر هاتنە نێو پرۆسەکەوە، بۆیە ورد نەبون لە میکانیزم و ڕێوشوێنەکاندا، بەتایبەت لەم هەڵبژاردنەدا، شێوازی هەڵبژاردن بۆ بازنەی بچوک گۆڕابو، ڕکابەری لەنێوان کاندیدەکاندا بو، بۆیە داوای دوبارە خوێندنەوەی دەنگەکان دەکەن."

ناکۆکی نێوان هێزە شیعیەکان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن گەیشتوەتە ئاستێک، لەسەر ئاستی شەقامی عێراقی مەترسی ڕودانی پێکدادان دروستبوە، لەو بارەیەوە سەڵاح عوبەیدی وتی"هێزە شکستخواردوەکان گەیشتونەتە ئەم ئاستە، بۆیە هەڕەشەو چاوسورکردنەوە دەرکەوتوە، بەڵام لایەنە سیاسییەکان خەریکی تانە و پەڵپ گرتنن لە ئەنجامەکانیان، دەستبردن بۆ چەک ئەگەرێکی دورو چاوەڕواننەکراوە."

سەبارەت بەهەوڵەکانی ڕەوتی سەدر بۆ پێکهێنانی حکومەت و هاوپەیمانێتیکردن لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا بۆ ئەو مەبەستە، کە پێشتر لە بەشێک لە میدیاکان بڵاوکرایەوە، سەڵاح عوبەیدی وتەبێژی فەرمی موقتەدا سەدر وتی"ڕانەسپێردراوم لەسەر ئەمە قسە بکەم، چونکە هێشتا چاوەڕێی ئەنجامەکان بەتەواوەتی دەکەین، ئەم مەسەلەش قابیلی گفتوگۆو موناقەشەیە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×