بەشێك لە لایەنە شیعییەكان جارێكی دیكە جەخت لە رەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەكەنەوە
  2021-10-13       273       

ژمارەیەك لە لایەنە شیعییەكان لە بەیاننامەیەكدا جارێكی دیكە جەخت لە رەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەكەنەوەو دەڵێن، بێ متمانەیییان بەرامبەر رێكارەكانی كۆمسیۆن زیاتر بوەو بەردەوام بون بەو ئاڕاستەیەش "ئاشتی كۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسییەوە."

ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەركردەكانی بەشێك لەلایەن شیعییەكان كە پێكهاتبون لە نوری مالیكی، حەیدەر عەبادی، هادی عامری، فالح فەیاز، عەمار حەكیم، كۆبونەوەو دوای كۆبونەوەكەش لە بەیاننامەیەكدا هەڵوێستی نوێی خۆیان لەبارەی هەڵبژاردن و ئەنجامەكانی خستەڕو.

ئەو لایەنە شیعییانە لە بەیاننامەكەیاندا دەڵێن، پێشتر رەتكردنەوەی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنمان بەپێی داتا تەكنیكییە رونەكان راگەیاند، ئەو فەوزایەش كە لەماوەی ئەم دو رۆژەی رابردودا بۆ راگەیاندنی ئەنجامەكان و هەروەها ئەو بێسەروبەرییەی لە رێكارەكاندا هەیە لەگەڵ نەبونی وردیی لە خستنەڕوی راستییەكاندا، بێ متمانەیی ئێمەی بەرامبەر بە كۆمسیۆن زیاتر كرد.

هەروەها دەشڵێن، بۆیە جارێكی تر رەتكردنەوەی ئەنجامە راگەیەندراوەكان رەتدەكەینەوەو بەردەوام بونیش بەو ئاڕاستەیە، "ئاشتی كۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسییەوە."

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×