رەوتی سەدر: بەڕاشكاوی دەیڵێین كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتو لە رەوتەكەی ئێمە دەبێت
  2021-10-15       683       

نەسار روبەیعی، سەرۆكی دەستەی سیاسی رەوتی سەدر جەخت دەكاتەوە كە كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتوی عێراق لە رەوتەكەی ئەوان دەبێت و دەشڵیت، حكومەتی داهاتو لەسەر بنەمای سازانی سیاسی نابێت.

ئاوێنە: نەسار روبەیعی، كە هاوكات ئەندامی لیژنەی دانوستانكاری رەوتی سەدرە، ئەمڕۆ هەینی، بە ئاژانسی رەسمی عێراقی راگەیاندوە، حكومەتی داهاتو حكومەتی تەوافوقی نابێت و ناچێتە ژێر باری سازانە سیاسییەكانەوە.

لەگەڵ ئەوەش وتویەتی، حكومەتی داهاتو سەرجەم پێكهاتەكانی تێدا دەبێت، هەروەك ئەوەی ئۆپۆزسیۆنیش سەرجەم پێكهاتەكان لە خۆدەگرێت.

هەروەها جەختیشی كردۆتەوە "بەڕاشكاوی دەیڵێین كە كاندیدی ئێمە بۆ سەرۆك وەزیران لە رەوتی سەدر دەبێت."

نەسار روبەیعی ئەوەشی وتوە"رەوتی سەدر بەرپرسیاریی راستەوخۆی حكومەتی داهاتو دەبێت و هەروەها سەرجەم شكستەكانیشی لەئەستۆ دەگرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×