ژووری بازرگانی سلێمانی، هۆکارەکانی گرانبونی سوتەمەنی ئاشکرا دەکات
  2021-10-15       949       

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت چەند هۆکارێک هەیە بۆتە هۆی گرانبونی نرخی بانزین لە هەرێمی کوردستان.

ئاوێنه‌ - زریان محه‌مه‌د: سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی به‌ ئاوێنه‌ی ڕایگەیاند" گرانبونی نرخی نەوت لە جیهاندا هۆکارێکە، وە پێشتر بانزینی بازرگانی لە ئێرانەوە دەهات لەئێستادا خواستی بانزین لە جیهاندا زیادیکردووە لە ناوخۆی ئێرانیش خواست زیادی کردووە، فرۆشتنی بانزینەکەی زیاتر بۆ ووڵاتی لوبنان و ئەفغانستانە بەنرخی جیهانی دەیفرۆشێت کە نرخەکەی زیادکردووە".

راشیگەیاند" بازرگانانی بانزین لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ناسەقامگیری بازرگانی سوتەمەنی لە بازاڕدا ترسیان لەوە هەیە بانزین بەڕێژەی زۆر هاوردەبکەن و حکومەتی عێراقی بانزین بخاتە بازاڕەکانی هەرێم بەنرخی هەرزان ئەمەش دەبێتە زیان بۆ بازرگانان ئەمەش هۆکارێکی تری گرانبونی بانزینە کە بازرگانان ناتوانن بەڕێژەی زۆر سوتەمەنی هاوردەبکەن".

ئەوەش ڕوندەکاتەوە، حکومەتی هەرێم لەماوەی ٣٠ ساڵی حکومرانیدا نەیتوانیوە پاڵاوگەیەکی گەورە دروستبکات سوتەمەنی دابینبکات بۆناوخۆی هەرێم ، وەپەرلەمانتارانی هەرێم لە بەغداد نەیانتوانیوە وەک پێویست کاربکەن بۆ ئەو بەشە سوتەمەنیەی لەعێراق کە دەدرێت بە پازدە پارێزگا بەنرخی ٤٥٠ دینار هەرێمی کوردستانیش سودمەندبێت لێی هیوادارین حکومەتی هەرێم هەنگاوی زیاتربنێت لەگەڵ حکومەتی بەغداد بۆناردنی بەشە سوتەمەنی کە لە ١٥ پارێزگای عێراق جێگیری سوتەمەنی هەیە بە نرخی ٤٥٠ دینار.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەوەش ڕوندەکاتەوە" کۆمپانیا بازرگانیەکان لەجیهاندا جوڵەی بازرگانی بەخۆیەوە بینیوە سوتەمەنی زۆر بەکار دەهێنن ئەوەش بۆتە هۆکاری گرانبونی کرێی گواستنەوەی زەمینی و ئاسمانی و ئاوی، ئەمەش هۆکارێکی دیکە بۆ گرانبونی سوتەمەنی".
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×