ماڵپەڕی رەسمی حزبی دیموكراتی كوردستان(حدك) دەڵێت، ئێران بەبەردەوامی کەرەستەی سەربازی وەکو
چەکوچۆڵی قورس و سوک دەگوازێتەوە بۆ سنورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان.
ئاوێنە: ماڵپەڕی رەسمی حدك، لەزاری سەرچاوە خۆجێییەکانەوە، بڵاویكردۆتەوە
كە "سوپای پاسدارانی ئێران بە بەردەوامی کەرەستەی سەربازیی وەکو چەکوچۆڵی
قورس و سوک بۆ سه‌ر سنوره‌كانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری كوردستان دەگوازێتەوە."
ئەوەش لەكاتێكدایە كە له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردودا به‌رپرسانی ئێران به‌رده‌وام
هه‌ڕه‌شه له هێزه سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێم،
دەکەن.
ئەوەشی خستۆتەڕو"بەپێی ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆ نوێیانەی
کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبونەتەوە، سوپای پاسداران هێشتا به‌رده‌وامه له
هه‌نارده‌كردنی هێزو كه‌ره‌سته‌ی سەربازی بۆ سه‌ر سنوره‌كانی كوردستان."
وتوشیەتی"هاوکات
له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا “ئیسماییل قائانی” و چه‌ندین به‌رپرسێكی باڵای سوپای “قودس” به دوای ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه‌ی كه لایه‌نگرانی كۆماری ئیسلامی له
هه‌ڵبژرادنه‌كانی پەرلەمانی عێراق توشی بون، سه‌ردانی به‌غدا، هه‌ولێر و سلێمانیان
كردوە."