راوێژكاری كازمی: ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان وەك ئەنجامی ئەلیكترۆنی بوە
  2021-10-16       585       

عەبدولحسێن هینداوی، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری هەڵبژاردن، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكانی سەرجە ئەو وێستگانەی بلۆككرابون، تەواوبوەو ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان وەك ئەنجامی ئەلیكترۆنی بوە.

ئاوێنە: عەبدولحسێن هینداوی، ئەمڕۆ شەممە، بە ئاژانسی هەواڵی رەسمی عێراقی وتوە، كۆمسیۆن پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكانی سەرجەم وێستگە بلۆككراوەكانی تەواوكردوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان هاوتای ئەنجامە ئەلیكترۆنییەكانی ئەو وێستگانە بوە.

بەر لەوە هەر ئەمڕۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان وتبوی، لەسەدا 95ی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكانی وێستگە بلۆككراوەكان تەواوكراوە كە كۆی گشتی ئەو وێستگانە ژمارەیان سێ هەزارو 681 وێستگەیە.

هەروەها ئەوەشی خستبوەڕو كە ئەنجامی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان هاوتای ئەنجامە ئەلیكترۆنییەكانەو ئەو كارەش بە ئامادەبونی چاودێرانی قەوارە سیاسییەكان و چاودێرە نێودەوڵەتییەكان ئەنجامدراوە.

هەروەك ئاماژەی بەوەشدابو كە ئەنجامی ئەو وێستگانە بۆ سەر ئەنجامە سەرەتاییەكان زیادكراون.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×