هه‌په‌گه كوژرانی 24 سه‌ربازی توركیا له دو چالاكی گه‌ریلادا له خواكورك
و باكوری كوردستان راگه‌یاندو ده‌شڵێت، 16 سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بون.
ئاوێنه: ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل
(هه‌په‌گه)، ئەمڕۆ(چوارشه‌ممه) له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه نێوه‌ڕۆی
دوێنێ 11ی حوزه‌یران له دۆڵی ئه‌رموش له‌خواكورك، گه‌ریلا له سێ قۆڵه‌وه هێرشی
كردۆته سه‌ر هێزێكی سوپای توركیا‌و له‌ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا چوار سه‌رباز
كوژراون و سه‌ربازێكیش بریندار بوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه سوپای توركیا دوای چالاكییه‌كه
به كۆپته‌ری هێرشبه‌ر و ئۆبوس و هاوه‌ن هێرشی كردۆتە سه‌ر ناوچه‌كه‌و ئێواره‌ی
هه‌مان رۆژیش كوژراو و برینداره‌كانی هەڵگرتۆتەوە.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه ئه‌و هێزانه‌ی گه‌ریلا كه چالاكییه‌كه‌یان
ئه‌نجامداوه به‌سه‌لامه‌تی گه‌ڕاونه‌ته‌وە بنكه‌كانی خۆیان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هه‌په‌گه
ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هێزه‌كانیان له‌سه‌ر ڕێگا‌ی بازید و ئیدر له باكوری
كوردستان یه‌كینه‌یه‌كی دوژمنیان خستۆتە ژێر چاودێرییه‌وه و سه‌عات ٦:٣٠ خولەکی ڕۆژی
١١ی حوزه‌یران هێرشیان كردۆته سه‌ر كامیۆنێك كه ٣٠ سه‌ربازی تێدا بوه. كامیۆنه‌كه
له‌ناوبراوه‌و له‌ئه‌نجامی چالاكییه‌كه ٢٠ سه‌ربازی توركیا كوژراون و ١٥ سه‌ربازیش
بریندار بون.