ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: 464 توشبو، 20 گیانلەدەستدان
  2021-10-16       446       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 464 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 20 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆترینیان لە سلێمانی بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا پێنج هەزارو 467 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا كەمتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك 464 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزارو 608 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 20 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 5 لە هەولێر، 7 لە سلێمانی، 4 لە دهۆك، 1 لە هەڵەبجە، 2 لە گەرمیان، 1 لە راپەڕین.

دەقی راگەیەندراوەكە:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×