توركیا داوا لە گروپە چەکدارەکان دەکات بۆ ھێرشکردنە سەر ڕۆژئاڤا ئامادە بن
  2021-10-16       1284       

ئەنقەرە داوا لە گروپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانی لە سوریا دەکات خۆیان بۆ ھەر ھێرشێک لە دژی ڕۆژئاڤای کوردستان ئامادە بکەن.

ئاوێنه‌: ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، فەرماندە سەربازییەکانی تورکیا لە سوریا داوایان لە گروپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانیان کردووە لە ئامادەباشیدا بن بۆ ھەر فەرمانێکی سوپای تورکیا بۆ ھێرشکردنە سەر ڕۆژئاڤای کوردستان.

ئەو داوایەی سوپای تورکیا دوای لێدوانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دێت کە ڕایگەیاندبوو وادەی شەڕ لە دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) لە ڕۆژئاڤای کوردستان نزیکبووەتەوە.

ڕەوانگەی سوری ئاشکراشیکردووە، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانی بەردەوامن لە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھێزە کوردییەکان و گوندی عەلقەمیە و مەرعەناز و شوارغە لە باکوری حەلەب و لە ھەمان کاتیشدا فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا لە ئاسمانی عەفرین دەسوڕێنەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×