سەرحەد قادر: بەر لە ١٦ی ئۆکتۆبەر، عەبادى ٧٢ کاتژمێر مۆڵەتى دا، بەڵام بەرپرسان قەناعەتیان وابوو هێرش ناکات
  2021-10-16       1702       
عەمید سەرحەد قادر، ڕایدەگەیەنێت "له۱٦ ئۆکتۆبەر لیوا تێکەڵەکان جارێ شەڕ لەحی سناعە تەواو نەببوو لەدوو لاوە شەڕبوو هەرکەس و بەلایەکدا ڕۆیشت لەو ڕۆژەدا کەس خۆی بەبەرپرس نەدەزانی رەوشێکی خراپ وبێ سەرەوبەربوو، لە۱٦ ئۆکتۆبەر کۆبونەوەی ژێربەژێرکرا، پارە وەرگیرا، سەرەڕای ئەمانەو دەیان شتی دیکە".

دەقی وتارەکەى عەميد سەرحەد قادر

ئەوەبوو لە۱٦ ئۆکتۆبەر خیانەتە گەورەکەکرا کەهەرگیز لەبیرناچێێتەوە لە۱٦ ئۆکتۆبەر تەنیسق و هەماهەنگی کراو دەورتەسلیمی ڕەبیەو میحوەرەکان کرا، لە۱٦ ئۆکتۆبەر لەدوزو حی سناعەو مفرق لەیلان شەڕی مان و نەمان کرا، زریپۆش بەسەر لاشەی پێشمەرگەدا داخلی کەرکوک بوو، لەحی سناعە پێشمەرگەی یەکێتی و پارتی لەیەک باجەر شەهیدبوون، ۱٦ ئۆکتۆبەر لەحی سناعە شەڕبوو لەڕێگای ڕەشادو مەکتەب خالید و تەلل وەرد و مەلاعبداللە و یاجی و خراپەڕووتەو بای حەسەن و ئاڤانەو سەرگەڕان هێزەکان بەچەکی قوڕس و هەمەرو بارەگایی میحوەرو هەمووی گەڕایەوە قەرەهنجیرو قوشتەپەو سلێمانی و هەولێر بەبێ تەقاندنی یەک فیشەک.
له۱٦ ئۆکتۆبەر لیوا تێکەڵەکان جارێ شەڕ لەحی سناعە تەواو نەببوو لەدوو لاوە شەڕبوو هەرکەس و بەلایەکدا ڕۆیشت لەو ڕۆژەدا کەس خۆی بەبەرپرس نەدەزانی رەوشێکی خراپ وبێ سەرەوبەربوو، لە۱٦ ئۆکتۆبەر کۆبونەوەی ژێربەژێرکرا، پارە وەرگیرا، سەرەڕای ئەمانەو دەیان شتی دیکە کەتائێستا لەلایەن پەرلەمان و حکومەتەوە ئەوەی ڕایکروەو ئەوەی شەڕی نەکردوەو ئەوەی فرۆشتی و ئەوەشەڕی کردوە هیچ سزاو پاداشتێک جێبەجێ نەکراوەو هەموویان وەک و یەکن..
کەس نازانێ نەتیجەی لێژنەکە جی بەسەرهات مەگەر خودای گەورە حەقی ئەو تاوانە وەرگرێ کەبەرامبەر بەکوردکرا وەک چۆن عەبادی لەهەڵبژاردن شکستی هێناو دۆڕا.
عەبادی لەدوای ۱٦ ئۆکتۆبەر بەوهەموو تاوانەوە نەوەستا فڕۆکەخانەو حدودو موچەی هەرێمی بڕی، داوا لەعەبادی دەکرا خۆی موچە دابەشبکا بەسەر فەرمانبەرانی هەرێم، ئەوانەی ئەو داوایەیان دەکردو وەک عەبادی زۆریان دۆڕان، لە۱٦ ئۆکتۆبەر وەک ئەوەی مراجعێک جووبێت ئاوها پێشوازی لەسەرۆکی حکومەت و جێگرو وەفدەکەی کرد، لە۱٦ ئۆکتوبەر ڕوداو گەڵێک زۆر ناخۆشی تێدابوو بۆ کورد لەم مانگەیشدا ڕوداوی خۆش و،ناخۆشی زۆرتێدایە وەک مانگی ئازاروایە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×