كۆمسیۆن ژمارەی كورسی لایەنەكانی بڵاوكردەوە
  2021-10-16       1790       


دوای جیاكردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستی ده‌نگه‌كان، كۆمسیۆن باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، كورسی لایه‌نه‌كانی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، ره‌وتی سه‌در كه‌موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، 73 (حه‌فتا و سێ) كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه‌. 

ئاوێنه‌: كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، دوای ژماردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌نگه‌كان، ئه‌مڕۆ دواین ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی ئاشكراكرد و به‌پێی ئه‌نجامه‌كانیش، ره‌وتی سه‌در كه‌ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات 73 (حه‌فتا و سێ) كورسی، لیستی ته‌قه‌دوم كه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات 37 (سی و حه‌وت) كورسی، لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا كه‌ نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات 34 (سی و چوار) كورسی، لیستی هاوپه‌یمانی فه‌تح كه‌ هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات 17 (حه‌ڤده‌) كورسی، لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان (یه‌كێتی) 17 كورسی، لیستی عه‌زم كه‌ خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات 14 (چوارده‌) كورسیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان، نه‌وه‌ی نوێ 9 (نۆ) كورسی، ئیمتداد 9 (نۆ) كورسی، ئه‌شراقه‌ كانون 6 (شه‌ش) كورسی، عه‌قدی نیشتمانی 5 (پێنج) كورسی، هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت 4 (چوار) كورسی، لیستی ته‌سمیم 5 (پێنج) كورسی، جه‌ماوه‌ر ناسنامه‌مانه‌ 3 (سێ) كورسی، پرۆژه‌ی نیشتمانی یه‌ك كورسی، جوڵانه‌وه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ 2 (دو) كورسییان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ده‌ستهێناوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان هه‌ریه‌ك له‌ (حقوق، بلادی نیشتمانی، ته‌یار فوراته‌ین، ته‌جه‌موع سه‌نه‌د، وه‌فا و گۆڕانكاری، نه‌هجی نیشتمانی – فه‌زیله‌، به‌رهه‌می نیشتمانی، به‌ره‌ی توركمانی، دادی كوردستانی، هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی، هیواكان جیاوازن، توانای نیشتمان، پارتی نیشتمانی، هاوڵاتیانی واست) هه‌ریه‌كه‌یان یه‌ك كورسیان به‌ده‌ستهێناوه‌، كۆی گشتی كاندیده‌ سه‌ربه‌خۆكانیش كه‌ بۆ په‌رله‌مان ده‌رچون ژماره‌یان 40 (چل) كاندیده‌.

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دانی به‌وه‌دا نا، كه‌ ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانی 3681 وێستگه‌ راسته‌وخۆ به‌ ده‌ستیان نه‌گه‌یشتوه‌ و ئه‌وانه‌ی به‌ میمۆری كاردیش هاتون له‌ كاتی خۆیان نه‌گه‌یشتون.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×