بەرەی توركومانی داوای بەدەست ژماردنەوەی دەنگەكانی كەركوك دەكات
  2021-10-16       447       


لە ڕاگەیەندراوێكدا بەرەی توركومانی لە پارێزگای كەركوك داوای ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان دەكات لەو پارێزگایە.

ئاوێنه‌: بەرەی توركومانی لە ڕاگەیەندراوێكدا، داوا لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكات، ژماردنی دەستیی بۆ دەنگەكانی وێستگەکانی پارێزگای کەرکوک بكرێت، بە تایبەتی بازنەی یەک و دوو.

ڕۆژی 10ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەنجامدرا، بەپێی ئەنجامەبەراییەكان، كورد شەش كورسی لەكۆی 12 كورسی كەركوك بەدەسهێناوە و عەرەب سێ كورسی و توركومان سێ كورسی.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×