2021-10-16   636     
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عیراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 16-10-2021، دوای راگه‌یاندنی ژماره‌ی كورسی لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كانی به‌غدای پایته‌ختی خسته ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه.
عوسمان غانمی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عیراق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی موڵك و ماڵی هاووڵاتیان و كۆگاكانی تایبه‌ت به‌سندوقی ده‌نگدان و تیمه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ته‌واوی هێزه ئه‌منیه‌كان له‌ئه‌ركدا ده‌بن وده‌خرێنه ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه.
راشیگه‌یاند: حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌كه به‌جۆرێكه سه‌رجه‌م هێزه‌كان له‌ئه‌ركدا ده‌بن و ئه‌وانه‌شی له‌كاتی پشودان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆسه‌ر ئه‌ركه‌كانیان.