بەریتانیا: چوار کورد پێکەوە لاقەی کچێکی بەریتانی دەکەن
  2019-06-13       5871       


ئا: کاوە ڕەش بەریتانیا


دوای ئەوەی ژنێك بەمەشروب و دەرمان سەرخۆش دەكەن، بەچوار كەس ‎دەستدرێژی دەكەنەسەرو، كەسی پێنجەمیش دەبێتە تەماشاكەر. ‎دوای ئەوەی دەستدرێژیكاران تۆمەتەكانیان ڕەتكردوە  كە ئاڕەستەیان كرابوو، ‎ قوربانیەكە  لەبەردەم دادوەردا چیرۆكە ترسناك و تۆقێنەرەكەی گێڕایەوە، كەچۆن بەچوار كەس دەستدرێژی سێكسیان كردۆتە سەرو كەسی پێنجەمیش بەسەریانەوە وەستاوە.

‎هەریەكە لە هێمن. س تەمەن ٣٣و ساڵ و كۆچەر.ر تەمەن ٣٥ دادوار هەردوكیان بە ٣٥ساڵ دەخرێنە بەندینخانەوە دوای ئەوەی دادوەر پێی ڕاگەیاندن كەئەوان بەشێوەیكی پلان بۆداڕێژراو بەرنامەیان داناوە بۆ دەستدرێژی كردنە سەر ئەو ژنە.


‎ ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردو دادگایەكە لەدادگای باڵای شاری نیوپۆرت بەڕێوەچوو،  تا ئێستاش دوو شكات لێكراو تاوانەكانیان بەسەردا ساغ بۆتەوە. ‎دوو پیاوی دیكەش كە لەو كارە بەشداربوون هێشتا دادگا سزای نەداون و كەسی پێنجەم تەنها تەماشاكەربووە.


‎دادوەر بەهێمنی ڕاگەیاند، ڕاستە تۆ و ئەو ژنە ڕازی بوون كەكردەی سێكسی بەڕەزامەندی هەردوولا ئەنجام بدەن،  لە٢٤ی نۆڤەنبەری ساڵی ڕابردوو، بەڵام كاتێك تۆ ئەوت بۆ ماڵەكەت بانگ كردوە چوار پیاوی دیكەی نەناسراو بێ ئاگاداری ئەو ژنە هێناوە بۆ ماڵەكەت.


‎بەپێی گوێبیستی چیرۆكی ناو هۆڵی دادگا هێمن بەو ژنەی ڕاگەیاندوە كە ئەو چوارپیاوە دەڕۆنە دەرەوە، بەڵام  هێمن  خواردنەوە دەداتە ژنەكە كەماددەی هۆشبەری تێكراوە ئەو سەرخۆش و  لاوازی دەكات.


‎هەرچەندە ژنەكە دەڵێ، من زۆر سەرخۆش نەبووم بەڵام وەها بێ هێز ببوم هەرگیز پئشتر وەهام بەسەر نەهاتوە كە نەمتوانیوە بەئاسانی سەرو قەچەكانم بجوڵێنم.


‎دادوەر جێرمی جێنكیز دەڵێ، من دڵنیام كەئێوە پێشتر نەخشەتان بۆ ئەو كارە داڕشتوەوە، هەموتان ڕەزامەند بون. بۆ ئەو  دەستدرێژیە.


‎ژنەكە دەڵێ، كاتێك من شەكەت بوم بەهۆی خواردنەوەكەوە   لەوكاتەدا دەستدرێژیەكە دەستی پێكرد و هێمن گوتی وەرە لای باوكتەوە ئیدی بەهەرچواریان تاوانەكەیان دەست پێكردوە.
‎دادوەر دەڵێ ئەو ژنە بەئێوەی گوتوە fuck off، ‎هەرەها هاواری كردوە كە بوeستن و وازی لێبێهێنن بەتەنها، بەڵام ئێوە بەردەوام بوون.


‎هەرچەندە  قوربانیەكە   بەهۆی سەرخۆش كردنیەوە بەتەواوی نازaنێت كە چیان بەسەرهێناوە بەڵام دەڵێ، ئەوەی لەیادە كە چۆن بەچوار كەس دەستدرێژیان بەزۆر كردۆتە سەر.


‎دادوەر  بەتاونبارەكان دەڵێ، ئێوە بێ گوێدانە پاڕانەوەكانی ئەو ژنە بەردەوام بون لەدەستدرێژیەكەو وەك سەگ مامەڵەتان لەگەڵ كردوەو، دواتر بەنیوە مردویی لەسەر زەوی چێشتخانە كەوتوە.


‎ژنە تاوان لێكراوكە  لەناو دادگا گوتی، لەئەنجای ئەو دەستدرێژیەوە توشی خەمۆكی و خەوی  ناخۆش بۆتەوەو باری دەروونی  تێكچوە.


‎هەروەها لەوكاتەشەوە هەست بەسەلامەتی ناكات و لەترسی تاوانبارەكان، شوێنی نیشتەجێ بونی گۆڕیوە.


‎ڕوز سمیس، پارێزەری هێمن دەڵێ، من ڕەزامەندم كە حاڵەتێكی توندو ناخۆش ڕویداوە، بەڵام بەو شێوازەش نیە كە ژنەكە ڕفاندربێت و بەزۆر هێندرابێت بۆ ئەو شوێنە.


‎هەرەوەها  پارێزەرەكە دەڵێ، شكاتلێكراو كەسێكی ئیشەكەرو چالاك بوە بۆ ماڵ و منداڵەكانی لەدامەزراندنی ماڵدا، بۆیە بەزیندانی كردنی دەبێتە هۆی لەدەستدانی هەموو شتێك.


‎ئەلێكس گرینوود، پارێزەری  كۆچەر  بەهەمانشێوە بەرگری لەشكاتلێكراوەكەی دەكات، بەوەی ئەو خاوەن ژن و سێ منداڵە بەهۆی كێشەی سیاسیەوە پازدە ساڵ لەمەوبەر  ئێرانی جێهێشتوە داوای مافی پەنابەری لەبەریتانیا  كردوە.


‎ئێستاش ئەگەر زیندانی بكرێت، بۆ ئەوو منداڵەكانی زۆر زەحمەت دەبێت، بەتایبەت كەو هێشتا زمانی ئینگلیزی بەباشی نازانێت و لەبەندینخانەدا توشی گرفت دەبێتەوە.
‎دادوەر  هێمنی، بە ١٧ ساڵ و كۆچەری بە١٥ ساڵ زیندانی حوكمدا، كە هەردوكیان دوو كوردن و  لەئێرانەوە هاتونە بەریتانیا.


‎هەروەها  هەردوكیانیش ناویان بۆ هەتا هەیایە، دەچێتە لیستی تاوانە سێكسیەکانەوە.


‎تیمی بەدواداچون و لێكوڵینەوە  دەڵێن، ئەوە كەیسێكی زەحەمەت و پڕ كێشە بوو، بەڵام ئێمە ماندونەناسانە كارمانكرد تا تۆمەتباران ببەینە بەردەم دادگا.لەگەڵ ئەوەش ئەگەر بوێری ئەو خانمە گەنجە  نەبوایە، ڕەنگە  شكاتلێكراوەكان، تاوانبار دەرنەچوبانەیە، 
‎بۆیە ئەمە ئەزمونێكی پڕ بەئازار بوو بۆ ئەو خانمەو بەسزادانی تاوانباران ڕەنگە كەمێك باری دەروون و ئازرەكانی كەم بكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×