سامان گەرمیانی: بەهیچ شێوەیەك یەكێتی ئامادە نیە بەشداری لەپێكهێنانی حكومەت بكات تاپرسی كەركوك چارەسەر نەكرێت
  2019-06-17       1565       

 

ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، سامان گەرمیانی رایدەگەیەنێت بەهیچ شێوەیەك یەكێتی ئامادە نیە بەشداری لەپێكهێنانی حكومەت بكات تاپرسی كەركوك چارەسەر نەكرێت.


ئاوێنە: سامان گەرمیانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەلاپەرەی تایبەتی خۆی، هەڵوێستی حزبەكەی لەسەر كابینەی نوێ‌ بڵاوكردوەتەوە‌و نوسیویەتی " به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كێتیی ئاماده‌نیه‌ به‌شداری له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمدا بكات تا پرسی كه‌ركوك چاره‌سه‌رنه‌كرێت، ئه‌مه‌ش بڕیاری سه‌ركردایه‌تییه‌ و تێكڕا واژۆی له‌سه‌ر كراوه‌".



نوسینی ئەو سەركردەیەی یەكێتی لەكاتێكدایە چاوەروان دەكرێت پاش كەمێكی تر مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لەشاری سلێمانی لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆببێتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×