2021-10-17   517     
ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 84 دۆلار و 86 سەنتە.
ئاوێنە: هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 82 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی بونی مه‌رجی پێشوه‌ختی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت "ئۆپێك" و زیادبونی خواست له‌سه‌ر نه‌وت كه هاوكاته له‌گه‌ڵ بوژانه‌وه‌ی دامه‌زراوه پیشه‌سازییه‌كان، ئه‌مڕۆ یەکشەممە به‌های نه‌وت له‌بازاره‌كانی وزه له‌جیهاندا گه‌یشته به‌رزترین ئاست.
به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاسایی بونه‌وه‌ی ژیان له‌زۆرێك له‌وڵاتان و كرانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه گه‌شتیاری و كارگه و دامه‌زراوه پیشه‌سازییه‌كان كه به‌تێكرا خواستیان له‌سه‌ر نه‌وت زیادكردوه، به‌جۆرێك ماوه‌ی نزیكه‌ی دو مانگه به‌های نه‌وت به‌به‌رده‌وامی به‌رزده‌بێته‌وه.
لای خۆیه‌وه كارۆلین باین، راوێژكاری ئابوری له‌دامه‌زراوه‌ی ئیكۆنومیكس رایگه‌یاند، پێشبیی ده‌كه‌ن تا كۆتایی ئه‌مساڵ خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاتربێت و ده‌گاته به‌رزترین ئاست، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2022ه‌وه جارێكی دیكه خواست له‌سه‌ر ئه‌و وزه‌یه رو له‌دابه‌زین ده‌كات