سەدر، ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی قبوڵكرد
  2021-10-17       357       
ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەڕلەمانی عێراقی قبوڵكرد.

ئاوێنە: موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێكدا لە هەژماری خۆی ڕایگەیاند، پەسەندكردنی بڕیارەكەی كۆمیسیۆن و ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانم ڕاگەیاند.
وتیشی”گرنگ نییە چی بێت، ئێمە بۆمان دەركەوت كە كوتلەی سەدرییەكان گەورەترین كوتلەی هەڵبژاردن و جەماوەرییە، ئەوەش بە پشتیوانی و گەورەیی خوداوەیە”.

ئاشكراشیكرد، بەدوای هاوپەیمانی نیشتمانیدا دەگەڕێین، نەك هاوپەیمانێتیەك لەسەر بنەمای مەزهەبی، یاخود گروپیكی دیاریكراو، بەڵكو چاودێری پاراستنی وڵات و ئاسایش و سەروەرییەكەی دەكەین.

ناوبراو داواشی لە هەموو لایەنەكانی عێراق كرد پێكەوە بەشداری لە چاكسازی وڵاتدا بكەن، لە گەندەڵی و داگیركاری و ئاساییكردنەوە و تیرۆر و پشتبەستن و ملكەچی ڕزگاری بكەن.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەهۆی ناڕازیبوونی بەشێكی زۆر لە لایەنە شیعییەكان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، مەترسی لەسەر عێراق و بەتایبەتی بەغدا دروست بووە و جگە لە هێزە ئەمنییەكانی عێراق، سوپای هاوپەیمانانیش لە ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو، ئەوەش بەهۆی ڕەتكردنەوەی ئەنجامەكان لەلایەن بەشێك لە لایەنە سیاسیییەكانەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×