ئومێد بەروشکی سزای شەش مانگی دیکە زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا
  2021-10-17       558       
رۆژنامەوان ئومێد بەروشکی، کە یەکێکە لە دەستگیرکراوانی بادینان لەسەر سکاڵای شەشەم، ئەمڕۆ سزای شەش مانگی دیکە زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا، ئەوەش لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان.

ئاوێنە: ریڤینگ یاسین، پارێزەری رۆژنامەوان ئومێد بەروشکی راگەیاند، ئەمڕۆ لە دادگای دهۆک دانیشتنێکی دیکە دادگاییکردنی ئومێد بەروشکی بەڕێوەچو، لەسەر سکاڵا مەلا ئیحسان، ئەندامی پەرلەمانی پارتی کە گوایە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوی زڕاندوە.

دادگا بڕیاریدا شەش مانگ بەسەر ئومێد بەروشکیدا بسەپێنێت، بەوەی کۆی گشتی سزاکان کە تا ئێستا بەسەریدا سەپێنراوە گەیشتە دو ساڵ و شەش مانگ
ئاماژەی بەوەشکردوە، دادگا بڕیاریدا شەش مانگ بەسەر ئومێد بەروشکیدا بسەپێنێت، بەوەی کۆی گشتی سزاکان کە تا ئێستا بەسەریدا سەپێنراوە گەیشتە دو ساڵ و شەش مانگ، بەڵام داوای پێداچونەوە دەکەن بە بڕیارەکەدا.

هەمو بەڵگەکان لەبەردەست بون بۆ ئەوەی دادگاییکردنەکە وەکو رۆژنامەنوسێک بەڕێوەبچێت و سەندیکای رۆژنامەنوسانیش ئامادەبون لە دادگا ئامادەبێت
ریڤینگ یاسین باسی لەوەشکرد، "هەمو بەڵگەکان لەبەردەست بون بۆ ئەوەی دادگاییکردنەکە وەکو رۆژنامەنوسێک بەڕێوەبچێت و سەندیکای رۆژنامەنوسانیش ئامادەبون لە دادگا ئامادەبێت بۆ بەرگیرکردن، بەڵام دادگا رەتی داوەکاریەکەی کردەوە".

ئەوەشی خستەڕو، "ئێمە وەکو پارێزەران رامانبو کە بەڵگەکان پێویست نەبون بۆ ئەوەی سزای شەش مانگ بەسەر ئومێددا بسەپێنرێت، دانیشتنی دادگا بەرێگایەکی هەڵەدا رۆشت، دەبو بەپێی یاسای رۆژنامەوانی مامەڵە بکرایە، سەرەڕای ئەوەی کە داوامان لە جەنابی دادوەر کرد کە نوێنەری سەندیکای رۆژنامەنوسان ئامادە بێت بەڵام داواکەی رەتکردەوە".
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×