هاتوچۆی عێراق نوێترین زانیاریی له‌باره‌ى تابلۆى ئۆتۆمبێل ئاشكراده‌كات‌
  2021-10-18       625       
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی عێراق نوێترین زانیاریی له‌باره‌ى تابلۆى ئۆتۆمبێل له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "سه‌رجه‌م تابلۆى ئۆتۆمبێل به‌هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌ ده‌گۆڕدرێن به‌زمانى ئینگلیزى".

ئاوێنە: به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی عێراق ئاشكرایكردوه‌، تابلۆی ته‌واوی ئۆتۆمبێله‌كان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ ده‌گۆڕدرێن‌و به‌مزوانه‌ش بڕیاره‌كه‌ ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ماڵپه‌ڕى ئه‌حداس ئه‌لوه‌ته‌ن له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتوچۆوه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، بڕیاردراوه‌ نوسین‌و ‌ژماره‌ی تابلۆی ته‌واوی ئۆتۆمبێله‌كانی عێراق له‌زمانی عه‌ره‌بییه‌وه‌ ده‌گۆڕدرێت به‌زمانی ئینگلیزی به‌گوێره‌ی ستانداری نێوده‌وڵه‌تی.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، تابلۆی ئۆتۆمبێل له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ یه‌كجۆر ده‌بن.

هاتوچۆی گشتیی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه‌ نوێیه‌، به‌نیازی گرێبه‌ستێكه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی بیانی، تابلۆكانیش به‌هه‌مان ڕه‌نگ‌و قه‌باره‌ ئێستا ده‌مێنێته‌وه‌، ته‌نها نوسینه‌وه‌و ژماره‌ی تابلۆكان ده‌گۆڕدرێن بۆ ئینگلیزیی.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×