نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
  2021-10-18       567       
نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لەئێستادا بەرمیلێک خاوی برێنت نزیکدەبێتەوە لە 86 دۆلار.

ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، ئەمڕۆ دووشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2021 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی زیاتر لە 1% بەرزبووەوە و بەرامبەر 85 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بەرامبەر 83 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەڕای ئابوریناسان ئاسانکردنەوەی رێوشوێنەکانی هاتوچۆ لە جیهاندا لەدوای سەرهەڵدانی کۆرۆنا بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی خواست بۆ بەکارهێنانی سوتەمەنی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×