بەهاوپەیمانی فەتح: بەڵگەمان لایەن دوو دەوڵەت لەپشت یاریکردنن بەئەنجامەکانی هەڵبژاردن
  2021-10-18       862       
دوای ڕەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەلایەن زۆرینەی پارتە شیعییەکان کە نزیکن لەئێرانەوە بەپاساوی بونی ساختەکاریی تێیدا، هاوپەیمانی فەتحی سەر بەهادی عامری دەڵێت:"بەڵگەمان لایەن دوو دەوڵەت لەپشت یاریکردنن بەئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەڕلەمانی عێراق".

زەینەب موسەوی پاڵێوراوی سەر بەهاوپەیمانی فەتح لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بەبەڵگەوە دەیسەلمێنین کە هەریەک لەئیمارات‌و بەریتانیا لەپشت گۆڕینی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوەن".

بەوتەی موسەوی، "بەریتانیاو ئیمارات لەپشت دزینی دەنگی کاندیدانی فەتح‌و بەشێک لەلایەنەکانی ترەوەن‌و بەخشیویانن بەو لایەنانەی لەئەمریکاوە نزیکن".

جەختیشیکردۆتەوە، بەئامانجگرتنی فەتح بەهۆی ئەوەوە بوە کە ئەو هاوپەیمانێتییە دەنگی ڕاستەقینەی بەرگریکردنە لەحەشدی شەعبی لەبەرامبەر دەستتێوەردانە دەرەکییەکان.

ڕونیشیکردۆتەوە، لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتودا بۆ هەمولایەک ڕوندەبێتەوە کە ئیمارات تاچەند دەستتێوەردانی لەئەنجامی هەڵبژاردنەکدا کردوەو بۆ بەرژەوەندیی چەند لایەنێکی سیاسیی گۆڕانکاریی تێداکردون.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×