ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: گیانلەدەستدان هەڵكشا
  2021-10-18       807       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 792 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە هەڵكشاوە بەشێوەیەك كە 23 توشبوی دیكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا شەش هەزارو 787 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا كەمتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك 792 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزارو 321 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا هەڵكشاوەو 23 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 9 لە هەولێر، 2 لە سلێمانی، 8 لە دهۆك، 4 لە راپەڕین.

دەقی راگەیەندراوەكە:

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٦٠٠)

١. پشکنین: ( ٦٧٨٧ پشکنینی نوێ)
• ( ٣٠٠١) هەولێر
• ( ١٤٨٤) سلێمانی
• ( ٢٠٨٢) دهۆك
• ( ٣٣) هەڵەبجە
• ( ١٨٧) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین

٢. توشبو: ( ٧٩٢ توشبوی نوێ)
• ( ٢٣٤) هەولێر
• ( ٢٦٩) سلێمانی
• ( ٢٥٥) دهۆك
• ( ١٤) هەڵەبجە
• ( ٢٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
٣. چاکبون: ( ١٣٢١ چاکبون)
• ( ٥٠٠) هەولێر
• ( ٥٢٦) سلێمانی
• ( ٢٠١) دهۆك
• ( ٣٥) هەڵەبجە
• ( ٣٩) گەرمیان
• ( ٢٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ٢٣ مردن)
• ( ٩) هەولێر
• ( ٢) سلێمانی
• ( ٨) دهۆك
• ( ٠) هەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٤) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:
کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٣٢٦٠٠٣٨ (١١٥٣٧٢٤ هەولێر، ٨٠٨٥٦٧ سلێمانی، ١٢٧٤٥٤٥ دهۆك، ٢٣٢٠٢ هەڵەبجە)
توشبون ٣٥٠٩٨٧ (١٠٢٠٩١ هەولێر، ١٢٢٥٥٦ سلێمانی، ١١٩٥٦٧ دهۆك، ٦٧٧٣ هەڵەبجە)
چاکبون ٣٢٦٤٨٥ ( ٩٣٩٥٦ هەولێر، ١١٢٦٨٦ سلێمانی، ١١٣٦٨١ دهۆك، ٦١٦٢ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٨٣٤٣ (٦٣٧٥ هەولێر، ٧٢٢٥ سلێمانی، ٤٣٣٧ دهۆك، ٤٠٦ هەڵەبجە)
مردن ٦١٥٩ (١٧٦٠ هەولێر، ٢٦٤٥ سلێمانی، ١٥٤٩ دهۆك، ٢٠٥ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەمو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٨ی تشرینى یه‌كه‌م ٢٠٢١


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×