هۆزان جانێ سزاى 3 ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە
  2021-10-19       1208       

بە بیانوی ئەندامێتی لە رێكخستن و بانگەشە و هاوكاری پەكەكە هونەرمەندی باكووری كوردستان هۆزان جانێ بڕیاری سزای 3 ساڵ زیندانیكردنی لەلایەن دادگاوە بۆ دەركرا.

ئاوێنه‌: دانیشتنی دادگاییكردنی هۆزان جانێ لە سێیەمین دادگای سزا قورسەانی ئەدرنە ئەنجامدرا و هۆزان جانێ بەشداری لە دانیشتنی دادگادا نەكرد و پارێزەرەكانی ئامادە بوون.

داواكاری گشتی دۆسیەكەی پێشكەشی دادوەر كرد، پارێزەرەكانی بەرگرییان لە جانێ كرد، كو هیچ بەڵگەیەك لەسەر هۆزان جانێ نەبووە، هیچ تاوانێكی ئەنجام نەداوە و نووسین و كلیپەكانی هەمووی لە چوارچێوەی كاری هونەریدا ئەنجامداوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فوڕات دواتر سێیەمین دادگای سزا قورسەكانی ئەدرنە، سزای ٣ ساڵ و مانگێك و ١٥ رۆژ زیندانی بەسەر هونەرمەدنی كورد هۆزان جانێدا سەپاند.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×