هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌ندامی ئه‌و وه‌فده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی راسپێردراو بو كه ئه‌مڕۆ له‌سلێمانی سه‌ردانی چه‌ند لایه‌نێكیان كرد
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتو له‌په‌رله‌مانی
كوردستان ره‌خنه له ئه‌دای ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌گرێت و پێی وایه
ده‌سته‌مۆو ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه.
ئاوێنه: ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له‌نوسینێكدا
له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌فه‌یسبوك نوسیویه‌تی"خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان خراپترین
و بێ هەیبەترین خولەکانی پارلەمانە، دەستەمۆ و ملکەچی دەسەڵاتی جێبەجێ کردنە، نەک چاودێری
بکات و توانای لێپرسینەوەی دەسەڵاتی جێبەجێ کردنی هەبێت."
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی هه‌رێم
به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێك به‌مه‌به‌ستی قسه‌كردن له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی
حكومه‌ت، سه‌ردانی سلێمانی كرد‌و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و حزبی
سۆسیالیست و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌جیا كۆبوه‌وه. یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ی
مه‌سرور بارزانی، هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بو.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی له‌وباره‌یه‌وه نوسیویه‌تی"لەکوێی دونیادا بوە جێگری سەرۆکی په‌رله‌مان، ئەندامی شاندی سەرۆکی حکومەتی ڕاسپێراو بێت. مەگەر
لەفەرهەنگی ئەم حوکومڕانییە شکستخواردوەی باشوری کوردستاندا جێی ببێتەوە."
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كگرتو وتوشیه‌تی"ئەوەش داهێنانێکی
تر چوە سەر داهێنانەکانی پەکخستنی په‌رلەمان، ساختەکاری، پاشەکەوتی موچە، هێنانی خواردن
و دەرمانی ئێکسپایەر، شەق هەڵدان لەمامۆستا، ناشەفافیەتی داهات، دورینی یاسای کاڵا
بەقەد باڵا."