مه‌لا به‌ختیار بۆ كۆمه‌ڵى دادگه‌رى: داواى لێبوردن ده‌كه‌م
  2021-10-19       1198       
مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سیاسى‌و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، "داواى لێبوردن له‌كۆمه‌ڵى دادگه‌رى ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر به‌ئاسته‌م دڵیان زویربوبێت له‌و قسانه‌ى له‌گه‌ڵ شاندى پارتى كردومه‌".

ئاوێنە: مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سیاسى‌و به‌رژه‌وه‌ندیى یه‌كێتیى ڕایگه‌یاند، "دانیشتنی دۆستانەی بەندەو برایانی پارتی، بەهۆی ئاخاوتنی وتەبێژی کۆمەڵەی دادگەرییەوە کە فەرمویەتی، بەشداری لەحکومەتی عێراقدا ناکەین، لەچرکەساتێکدا بەبێ مەرام باسکرا، بەئاسایش لەکاتی باسکردنەکەدا، پێکەنین".

ده‌شڵێت:"بەڵام ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە بڵاوکرایەوەو ئەمانەتی میدیایی تیایدا نەپارێزراوە، بەندە بەڕۆشنی وتومە: کۆمەڵی دادگەری بڕیارێکی واقیعی داوە، خوانەخواستە هیچ مەبەستێکم بۆ کەمکردنەوەی پێگەی کۆمەڵ لەقسەکانمدا نەبوە".

مه‌لا به‌ختیار له‌داواى لێبوردنه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "وادیارە هەندێك لەبەرپرسانی کۆمەڵی دادگەری، لەبەر ئەو بارە دەرونیەی سەرەنجامی هەڵبژاردن، ئەم بە ناشەرعی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەیان، پێناخۆش بوەو ڕەخنەیان لێگرتوین، لێرەدا، بەشبەحاڵی خۆم، دەڵێم: ئەگەر بەئاستەم بەڕێزانی کۆمەڵ، نیگەرانبون، داوای لێبوردنیان لێدەکەم".

ده‌شڵێت:"دڵنیاشم ئەگەر باش گوێیان لەقسەکان گرتبێ، بەرپرسانە ڕای خۆمان وتوە".

له‌كاتى كۆبونه‌وه‌ى مه‌لا به‌ختیارو شاندى پارتیشدا دواى ئه‌وه‌ى ئه‌ندامێكى شانده‌كه‌ى پارتى ده‌ڵێت، كۆمه‌ڵ وتویه‌تى پێشوازیان لێناكات، هه‌ریه‌كه‌ له‌فازڵ میرانى‌و مه‌لا به‌ختیار به‌پێكه‌نینه‌وه‌ سه‌رنجى خۆیان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى كۆمه‌ڵ ده‌رده‌بڕن".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×