2021-10-19   1111     
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئاشكرای ده‌كات كه نه‌خشه‌ڕێگایه‌كیان داڕشتووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردو هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و به‌ڵگه‌كانی كه‌یسی ژه‌هرخواردكردنی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نه‌بینیوه.
ئاوێنه: فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا باسی له‌دوایین زانیاری كرد له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی‌و ڕایگه‌یاند، "ناتوانین نكوڵی له‌و كێشانه بكه‌ین‌و هه‌رده‌بێ چاره‌سه‌ری بكه‌ین، به‌ڵام ورده ورده چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین". وتیشی، نه‌خشه‌ڕێگایه‌كیان داڕشتووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردو هاوسه‌رۆك.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه یه‌كێك له‌بژارده‌كان‌و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردو هاوسه‌رۆكی یه‌كێتییه له‌داهاتویه‌كی نزیكدا.
په‌یوه‌ست به‌كه‌یسی ژه‌هر خواردكردنی بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وتی، ئه‌و كه‌یسه په‌یوه‌ندی به‌یاساو ڕاپۆرتی پزیشكییه‌وه هه‌یه‌و پێویستی به‌لیژنه‌یه‌ك هه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا بكات.
له‌باره‌ی ناردنی به‌ڵگه‌ی ژه‌هرخواردكردنی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وتی، "من به‌ڵگه‌كانم نه‌بینیوه.
سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری كێشه ناوخۆییه‌كانی حزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی وتی، بێگومان كاریگه‌ری هه‌بووه، "ئه‌گه‌ر كێشه‌كانی یه‌كێتی نه‌بوایه ڕه‌نگه ئه‌نجامی باشترمان له‌هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستبهێنایه‌و نزیكه‌ی 10 كورسی زیاترمان به‌ده‌ستبهێنایه."