چەندین كیسە پارەی تەڕ بوو لەژێر بانكی ناوەندی موسڵ دۆزرانەوە
  2021-10-20       1856       
لەشاری موسڵ و لەنێو باڵەخانەی لقی بانكی ناوەندی چەند كیسەیەك پارە دۆزرایەوە كە كەوتبووە ژێر ئاو.

ئاوێنە: بانكی ناوەندی بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا رایگەیاندووە، لەسەروبەندی ئاوەدان كردنەوەی لقی بەنكەكەیان لەساری موسڵ، لەیەكێك لە دەرگاكانی ژێرەوە چەند كیسەیەك پارە دۆزراوەتەوە كە كەوتبووە ژێرئاو، بۆیە فەرماندەی كردەكان هێزێكی لەنزیك بەنكەكە جێگیر كردووە تاكو پارە ژێر ئاو كەوتوەكان دەگوازرێنەوە.

هەروەها بانكی ناوەندی لێژنەیەكی پێكهێناوە بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە ژێرئاو كەوتنی ئەو پارەیە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×