لە ناحیەی حاجیاوا تەقە لە وەستایەکی نانەوا کراوە
  2021-10-20       450       
لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕین تەقە لە وەستایەکی نانەوا کراوە و لە ئێستادا بریندارە و گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

ئاوێنە: پۆلیسی ئیداره‌ی راپه‌ڕین رایگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا كه‌سێك به‌ چه‌كی جۆری ده‌مانچه‌ ته‌قه‌ی له‌ وه‌ستایه‌كی نانه‌وا كردو برینداری كرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌پێی زانیارییه‌كانی هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه‌ له‌سه‌ر نان بووه‌، ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش هه‌ڵاتووه‌، باسی له‌وه‌شكرد: برینداره‌كه‌ كه‌ وه‌ستای نانه‌واكه‌یه‌ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×