سەرەڕای قەدەغەكردن، لە زاخۆوە دەیان بارهەڵگر هەنار هاوردەكراون
  2021-10-20       481       
سەرەڕای قەدەغەكردنی هێنانی و هاوكات لەگەڵ فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە، لە زاخۆوە زیاتر لە 20 بارهەڵگر هەنار هێنراوەتە هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: عەبدولستار مەجید سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی پەرلەمانی کوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، “لە ڕێگەی بەدواداچوونێکەوە دڵنیابووینەوە لە هێنانی هەنار لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا بە بڕیاری حکومەت و وەزارەتی کشتوکاڵ، تا ناوەڕاستی مانگی 12 هاوردەی هەنار قەدەغەکراوە”.

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمان ئاشكرایكردووە، زیاتر لە 20 بارهەڵگر هەنار لە زاخۆوە داخڵبووە و گەیشتووەتە عەلوەی سلێمانی، تەنانەت دەڵێت، “ژمارەی بارهەڵگرەکانیشمان لەلایە”.

هێنانی ئەو بارە هەنارانە لەكاتێكدایە، چەند ڕۆژی ڕابردوو لە هەڵەبجە فێستیڤاڵی هەنار بەڕێوەچوو، هەروەها لەئێستادا لە هەرێمی كوردستان وەرزی پێگەیشتنی هەناری ناوخۆیە
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئێران لە رێگەی روسیاوە: ئیسرائیل نامانەوێت دۆخەکە ئاڵۆزتر بکەین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×