سەدان خۆپیشاندەری لایەنگری حەشدی شەعبی لە ناوچەی جادریە وەک ناڕازی دەربڕین لەئەنجامی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
ئاوێنە: خۆپیشاندەران بەدروشمی "نا بۆ ئەمریکاو نا بۆ ئیسرائیل" توانیان بۆ ماوەی پێنج کاژێر دەروازەی ناوچەی سەوزو شەقامەکانی دەوروبەری دابخەن.
خۆپیشاندەران داوایانکرد کۆمیسیۆن بڕیای ژماردنەوەی دەنگەکان بەدەست دەربکات، بەو پێێەی دەنگەکانیان دزراوەو پرۆسەی ھەڵبژاردن ھەمووی ساختەکارییەو لێی ناڕازین.