له‌سه‌ر بڕیارى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان گۆڕانكارى له‌پۆستى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى حزبه‌كه‌ى له‌كه‌ركوك ئه‌نجامدراو كه‌سێكى نوێ ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ى پێدرا.
عەبدوڵڵا حەساری ڕۆژنامەنوسی یەکێتی له‌كه‌ركوك ئاشكرایكرد، ڕەوەند مەلا مەحمود وەکو لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی دوی یەکێتی دیاریکراوه.
گۆڕانكاریه لەسەر بڕیاری بافڵ تاڵەبانی هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى بوه‌و به‌ڕه‌زامه‌ندى هاوسه‌رۆكى ئه‌و حزبه، ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود وه‌كو شوێنگره‌وه‌ى دوشیوانى دیاریكراوه.
جگه له‌مه‌ڵبه‌ندى كه‌ركوكى یه‌كێتى، چوار به‌رپرسى دیكه‌ى مه‌ڵبه‌ند گۆڕانكارییان پێده‌كرێت‌و ئه‌و پۆسته‌یان لێده‌سه‌نرێته‌وه‌و شوێنگره‌وه‌ى نوێیان بۆ ده‌ستنیشانده‌كرێت.