پەرلەمانی كوردستان: ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا زیاد دەكات و رێژەی وەرگرتنی ڤاكسین كەمە
  2021-10-20       264       

لیژنەی كاروباری تەندروستیی پەرلەمانی كوردستان هۆشداریدەدات لەوەی لەكاتێكدا ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا رو لە زیادبونە بەڵام رێژەی وەرگرتنی ڤاكسین كەمە كە "تاكە هیوایە بۆ كۆنترۆڵكردنی پەتاكە"و داواش لەهاوڵاتیان دەكات پەلەبكەن لە وەرگرتنی ڤاكسین.

ئاوێنە: لیژنەی كاروباری تەندروستیی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"وەرگرتنی ڤاکسین تاکەهیوایە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەتای کۆڕۆنا."
ئەوەشی خستۆتەڕو"جارێکی تر ژمارەی توشبوانی کۆڕۆنا ڕو لە زیادبونە لە هەرێمی کوردستان و دوبارە فشاری زیاد لە پێویست کەوتۆتەوە سەر نەخۆشخانە و دەزگا تەندروستییەکانی کۆڕۆنا."

بەپێی راگەیەندراوەكە "هەرچەندە لە ئێستادا بڕێکی باش لە ڤاکسینی کۆڕۆنا لە بنکەکانی پێدانی ڤاکسین لە شارەکانی هەرێم بەردەستە، بەڵام بەداخەوە ڕێژەی کوتان و ئەو کەسانەی ڤاکسینی دژە کۆڕۆنایان وەرگرتوە کەمە و لە ئاستی پێویست و چاوەڕوانکراو نییە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لەبەرئەوە مەترسی هەیە جارێکی تر هەرێمەکەمان ڕوبەڕوی شەپۆڵێکی تری کۆڕۆنا ببێتەوە. بۆیە داواکارین لە هاوڵاتییانی خۆشەویست پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسین و هانی کەسوکاریان بدەن هەموان ڤاکسینی کۆڕۆنا وەربگرن لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی خۆتان و ئازیزانتان."

لیژنەی كاروباری تەندروستی پەرلەمانی كوردستان بەتایبەت داوای لە مامۆستایان و سەرجەم فەرمانبەران كردوە كە دەستپێشخەری بکەن لە خێرا وەرگرتنی ڤاکسین.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×