ئاسۆ مامەند كرایە سەرپەرشتیاری سەركردایەتی یەكێتی لە كەركوك
  2021-10-20       1169       

ئاسۆ مامەند، وەكو سەرپەرشتیاری سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە كەركوك دەستبەكاردەبێت و رەوەند مەلا مەحمود-یش وەكو لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوك.

ئاوێنە، كەركوك ناو: ئەو گۆڕانكارییانە دوای كۆبونەوەیەكی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی دێن لەگەڵ ئەندامە كەركوكییەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی، كە ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سلێمانی بەڕێوەچو.

هەروەها دوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عیراق دێت، كە تیایدا بۆ یەكەمجار لە دوای ساڵی 2005ەوە یەكێتی لە كەركوك كورسییەكانی بۆ سێ كورسی كەمیكرد.

لە چەند رۆژی رابردودا محەمەد دوشیوانی، لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی داوای مۆڵەتی دو مانگی لە هاوسەرۆكی یەكێتی كردو داوایكرد كەسێكی تر بۆ لێپرسراوی مەڵبەند دابنێت، بەڵام (كەركوك ناو) نەیتوانی پشتڕاستی بكاتەوە ئایا دانانی رەوەند مەلا مەحمود بە شێوەی كاتییە یان هەمیشەیی.

محەمەد دوشیوانی، دوای ئەوەی یەكێك لە كوڕەكانی كارمەندێكی سكیۆریتی لە دەروازە سیتی كوشت، داوای مۆڵەتی كردبو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×