فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی لە كۆبانێ بۆردومان كرد
  2021-10-20       527       

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی لەنێو شاری كۆبانێ-ی رۆژئاوای كوردستان بۆردومان كرد.

ئاوێنە: بەپێی میدیاكانی سەربە یەپەگە، سەعات 3:15 خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەاونی توركیا، ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی لەبەردەم بینای "ئەنجومەنی دادوەریی كۆمەڵایەتی" لە گەڕەكی "كۆبانێی نوێ" لەنێو شاری كۆبانێ بۆردومان كردوە.

هەرچەندە باس لە بونی قوربانی دەكرێت بەهۆی بۆردومانەكەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا لایەنی پەیوەندیدارەكانی رۆژئاوای كوردستان هیچ لێدوانێكی رەسمییان لەو بارەیەوە نەداوە. 

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×