نزیکەى مانگێکە 40 کۆچبەرى کورد لە لیبیا دەستبەسەرکراون
  2021-10-20       224       

ماوەى نزیکەى مانگێکە (40) کۆچبەرى کورد لە لیبیا دەستبەسەرکراون، سەرۆکى  رێکخراوێکى تایبەت بە پەنابەرانیش دواین زانیارى دۆخى  ئەو کۆچبەرانە ئاشکرا دەکات.

ئاوێنە: ئارى جەلال، سەرۆکى دەزگاى لوتکە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران بە میدیای رەسمی گۆڕانی راگەیاند، ئەو کۆچبەرانە نزیکەى مانگێکە لەلایەن هێزەکانى سەربە خەلیفەر حەفتەرەوە لەشارى بەنغازى دەستگیرکراون.

راشیگەیاند، هەوڵەکانمان بۆئازادکردنیان و گەڕاندنەوەیان بۆ هەرێمى کوردستان چڕکردوەتەوە بە هاوکارى لایەنە پەیویەندیدارەکان، بەڵام تائێستا دەرئەنجامێکى ئەوتۆى نەبوە، چونکە ئەو کۆچبەرانە بەنایاسایى چونەتە ناو خاکى لیبیاوەو لەلایەن هێزێکى میلیشیاییەوە دەستگیرکراون نەک هێزى فەرمى حکومەت، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ ئازادکردنیان بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ وەزارەتى دەرەوەو کۆچ و کۆچبەرانى عێراق و باڵیۆزى عێراق لە لیبیا و چەند لایەنێکى تر لە پەیوەندیداین.

سەبارەت بەدۆخى ئێستاى ئەو پەنابەرانە، سەرۆکى دەزگاى لوتکە وتى، بەر لە (24) کاتژمێر گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکى باشتر لەو شوێنەى پێشویان و ئێستا لە جێگایەکى تەندروستدان.


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×