وێنە.."لە شوێنێكی شاراوە" لە هەولێر دەستبەسەر بڕێكی زۆر لەغازی ماڵاندا داگیرا
  2021-10-20       575       

قائیمقامیەتی هەولێر رایگەیاند، ئەمشەو چوارشەممە، لە شوێنێكی شاراوەی شارەكە دەست بەسەر زیاتر لە 600 بوتڵ غازی ماڵاندا گیراوەو لەسەر كەیسەكەش سێ كەس دەستگیركراون.

ئاوێنە: قائیمقامیەتی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێریکردنی یەکێک لە باخچەکانی نزیک شاری ھەولێر...توانرا دەستبەسەر زیاتر لە (600) بوتڵ غازی ماڵاندا بگیرێت."

ئەوەشی خستۆتەڕو"مەبەست لەشاردنەوەی ئەم غازەی دەسیتبەسەر داگیرا قۆرخکرنە لەنرخ و فرۆشتنەوەی بەنرخێکی گران بوە بە ھاوڵاتیان."

قائیمقامیەتی هەولێر ئاشكراشیكردوە"لەسەر ئەم کەیسە سێ کەس دەستگیرکران و بەپێی یاسا کاردانەوەیان بەرامبەر دەکرێت."

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×