سەركونسوڵی ئێران لە سلێمانی: ڤیزای ئێران بۆ هەرێم و عێراق ئازاد نەكراوە
  2021-10-21       451       


مەهدی شوشتەری سەركونسوڵی ئێران لە سلێمانی رەتیدەكاتەوە  ڤیزای وڵاتەكەی بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عێراق ئازاد كرابێت و خەجت لەوە دەكاتەوە، هێشتا ئەو بابەتە كۆتایی نەهاتووە.  


ئاوێنه‌: مەهدی شوشتەری لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە كردووە، ئەو زانیارییانەی باس لە ئازادبوونی ڤیزای ئێران بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق دەكەن راست نین.

ئاماژەی بەوەشداوە، چونكە هێشتا بابەتەكە كۆتایی نەهاتووە و لەگەڵ بوونی  بابەتێكی لەو جۆرە، زانیاری بڵاودەكەنەوە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێشتر بڵاوكرایەوە گوایە لە رۆژی 23ی تشرینی یەكەمەوە كۆماری ئیسلامی ئێران ڤیزای گەشتیاری بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و عێراق ئازاد دەكات و گەشتیاران دەتوانن سەردانی ئەو وڵاتە بكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×