وەزارەتی كارەبا روونكردنەوەیەك لەسەر پێوەری زیرەك بڵاودەكاتەوە
  2021-10-21       384       

لیژنەی باڵای پێوەری زیرەك لە رونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە پێوەرەكە باس لەوە دەكات، یەكێكە لە سەركەوتووترین پرۆژەكانی كارەبا و كەسانێك بە ئەنقەست دەستكاری پێوەرەكانیان دەكەن و پڕوپاگەندەی ناڕاست بڵاودەكەنەوە.

ئاوێنه‌: لیژنەی باڵای پێوەری زیرەك لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە، پێوەری زیرەك بە یەكێك لە سەركەوتووترین پرۆژەكانی كارەبا دادەنرێت و بە كواڵێتییەكی بەرز و بەپێی ئەزموونی چەندین وڵاتی بیانی تاقیكراوەتەوە و چەندین سودی بۆ هاوڵاتیان هەیە.

ئەوەش هاتووە، كەسانێك بە مەرامی خراپ پروپاگەندەی دوور لە راستی بڵاو دەكەنەوە و بە ئەنقەست دەستكاریی پێوەرەكانیان دەكەن، ئەو هاوبەشانەی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە سەرپێچی لەسەر پێوەری زیرەك ئاشكرایە و وێڕای گرتنەبەری رێكاری یاسایی و سزای دارایی سەرپێچیكاران دەبێت تێچووی پێوەرەكە و چاككردنەوەشی لەئەستۆ بگرن.

لیژنەكە جەختی لەوەش كردووەتەوە، چونكە پێوەرەكە بەبێ بەرامبەر بۆ هاوبەشان بەستراوە و لەكاتی هەر هەڵەیەكی تەكنیكی یان گرفتێك وەزارەتی كارەبا خەرجییەكانی لەئەستۆ دەگرێت، بەپێچەوانەوە هاوبەشەكە دەبێت تەواوی تێچونی چاككردنەوە و دانانی پێوەرێكی دیكە جگە لە سزادانی دارایی لەئەستۆ بگرێت.

زۆرترین بینراو
بەهۆی جلە كوردییەكانییەوە، سەرۆكی یانەی دهۆك لە ئامەد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە دەستگیركرا
مەلا بەختیار: مەترسی هەرە گەورە ئەوەیە كە یەكێتی و پارتی لەناو دەوڵەتانی ئیقلیمیدا سەرەتاتكێیانە
دوای شەش مانگ لە كوژرانی، سزای لەسێدارەدان بۆ ژن و برایەكی كارمەندێكی ئاسایشی بەردەڕەش دەرچو
مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران دوادەکەوێت
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا یاسای ژینا (مەهسا)ی پەسەندکرد
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؛ وانەبێژێکی دیکەی زمانی کوردی 11 ساڵ زیندانی ده‌كرێت
مه‌ریوان قه‌ره‌نی‌: ناكرێ رێككه‌وتنه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق له‌باره‌ی مووچه‌ بكرێته‌ قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێك لایه‌ن
پلاسخارت لە "گەندەڵی لەناو فەرمانبەرەکانیدا" خۆی دەرباز دەکات؛ داوای لێکۆڵینەوە ده‌كرێت
کۆمسیۆن ژمارەی بنکەو ناوەندەکانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد
راوێژكاری سەربازیی سەرۆكی هەرێم ئەگەری روبەڕوبونەوەی عێراق لەگەڵ پە*كە*كە لە قەندیل بەدور دەزانێت
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×