وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی سوتەمەنی بڕیارێکی دەرکرد
  2021-10-21       370       

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، لە 4ی ئەم مانگەوە بڕیاردراوە بە رێگەپێدانی هاوردەکردن و هەناردەکردنی تەواوی بەرهەمە نەوتییەکان، پاشماوەی نەوتی و  ماددە کیمیاییەکان، هەروەها رێگەپێدانەکانی تایبەت بە کۆمپانیاکانی نەوت و گازی نێودەوڵەتی تەنها بە رەزامەندی وەزیر دەبێت.  

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لەدواین نوسراویدا کە واژۆی کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی لەسەرە باسی لەوەشکردوە، بڕیاردراوە بە رێگەپێدانی هاوردەکردن و هەناردەکردنی تەواوی بەرهەمە نەوتییەکان، پاشماوە نەوتییەکان و ماددە کیمیاوییەکان.

ئەوەش هاتوە، هەر رێگەپێدانێکی دیکە کە تایبەتە بە گواستنەوەی کەل و پەل و پێداویستییەکانی کۆمپانیاکانی نەوت و گازی نێودەوڵەتی و خزمەتگوزارییەکانی، تەنها بە رەزامەندی وەزیر دەبێت بەپێی رێنماییە کارپێکراوەکانی وەزارەت.

ماوه‌ی زیاتر له‌ دو هه‌فته‌یه‌ نرخی به‌نزین له‌ به‌نزینخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام رو له‌به‌رزبونه‌وه‌یه‌ و تا ئێستاش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هیچ هه‌نگاوێكی كرداری له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌گرتوه‌ته‌به‌ر.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×